دۆسیەی ڕامین حوسەین پەناهی، بۆ پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی ڕەوانەی دیوانی باڵای ئێران کراروە

دۆسیەی زیندانی سیاسی کورد “ڕامین حسێن پەناهی” کە لەلەیەن دادگەی شۆڕشی ئێرانەوە سزای لەسێردارە دانی بەسەردا سەپاوە بۆ پەسەند کردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی رەوانەی دیوانی باڵای وڵاتی کراوە ئێران کراوە لەشاری قوم.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەر گیراوە  دوسیەی لەسێدارەدانی ڕامین حوسەین پەناهی بۆ پەسەندکردنی سزاکەی ڕەوانەی دیوانی باڵای ئێران کراوە.

ڕامین حسێن پەناهی ڕێکەوتی ۲ی پووشپەڕ\٢١ی حوزەیران-ی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەکاتێکدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار ببوو دەسبەسەر وگوازرابوویەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لەڕێکەوتی ۵ی ڕێبەندان\ ٢٥ شوبات-ی ئەم ساڵ، لەمحاکمێکی چەند خولەکیدا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئێران لە سنەدا، بەتۆمەتی (یاخی بوون دژبە دەسەڵات) سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕامین حسێن پەناهی هەموو ئەو تۆمەتانەی لێی دراون وەکوو بەشداری لەشەڕی چەکداری بەرپەرچدابوویەوە.

.