دەزگای هاوکاری (چەتری هەمووان) سەردانی شارەوانی قەندیلی کرد
دەزگای هاوکاری (چەتری هەمووان) هاوکاری پێشکەش بە ٣٠ خانەوادەی هەژاری هەرێمی قەندیل کرد.
دەزگای هاوکاری (چەتری هەمووان) هاوکاری پێشکەش بە ٣٠ خانەوادەی هەژاری هەرێمی قەندیل کرد.
دەزگای هاوکاری (چەتری هەمووان) دوێنێ سەردانی شارەوانی قەندیلی کرد. دەزگاکە کە دووەمجارە سەردانی هەرێمەکە دەکات، هاوکاری ڕادەستی شارەوانی قەندیل کرد کە پێشکەش بە ٣٠ خانەوادەی هەژاری هەرێمەکە بکرێت.
ئۆمێد ڕەسوڵ ئەندامی دەزگاکە ڕایگەیاند، دووەم جارە سەردانی قەندیل دەکەن. هەوڵماندا بە پێی دەرفەت هاوکاری پێشکەش بە ژمارەیەک خانەوادەی هەژاری هەرێمەکە بکەین. دەمانەوێت ئەو دەزگا و رێکخراوە مەدەنیانەی لە ناو کۆمەڵگادا کار دەکەن، بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.
محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیلیش بە بۆنەی سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی دەزگاکە پیرۆزبایی لە ئەندامانی کرد و ئاماژەی بە گرنگی کاری ئەوان کرد و وتی، "ئێمە کارو خەباتی دەزگاکە بەرز لەقەڵەمدەدەین کە ئەوەش لە کاتێکدایە لە جیهاندا بە تایبەتی باشووری کوردستان قەیران هەیە و بەداخەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان بێدەنگن. دەزگاکەتان هاوکاری خانەوادە هەژارەکان کردووە کە پێویستە وەک نمونەیەک ببینرێت."
محەمەد حەسەن وەبیریهێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٨ دەزگاکە هاوکاری پێشکەش بە قۆتانیانی سەرەتایی کردبوو و ئەم جارەش پێداویستی ڕۆژانەی هەژارانی دابین کرد.
حەسەن وتیشی، "ئێمە ئەم هاوکاریە لەم مانگەی ڕەمەزاندا دەگەیەنینە خانەوادە هەژارەکان". هەروەها دەستخۆشی لە ئەندامانی دەزگاکە کرد.
ف.ق