دەستەی دەستپاکی: ئەوانەی هۆکاربوون لە دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی کەرکوک دەستگیر کران
دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە هۆکاربوون لە دواکەوتنی مووچەی خانەنشین کراونی شاری کەرکوک.
دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە هۆکاربوون لە دواکەوتنی مووچەی خانەنشین کراونی شاری کەرکوک.
ئەمرۆ دووشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بەرێوبەر و جێگری ئەو بەرێوبەرەی کۆمپانیایەکی مووچە پێدانی ئەلیکترۆنی دەستگیر کردووە لە شاری کەرکوک، هەروەها ئەو کەسەش دەستگیر کراوە کە نێواندگیری کردووە لەنێوان کۆمپانیاکە و بەرێوبەرایەتی خانەنشینی نشتیمانی لە پارێزگاکە.
بەرێوبەرایەتی خانەنشینی نشتیمانی سەبارەت بە لیکۆلینەوەی دەستەی دەستپاکی لەو کەیسە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: " تیمێکی دەستەی دەستپاکی گواسترایەوە بۆ ناوەندی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی مووچە دابەش دەکات بەپی کارتی ئەلیکترۆنی لەگەل بەرێوبەرایەتیەکی پەیوەندیدار، لە لێکۆلینەوەکەدا هۆکاری دواکەوتنی مووچەی خانەنشین کراوان دەرکەوتووە کە کارتی یەکیک لە کۆمپانیای مووچە دابەش کردنی ئەلیکترۆنی وەستێندراوە لەگەل ئەوەی کە گریبەستی هەیە بۆ پێدانی مووچەی فەرامنبەرانی خانەنشین کراو."
هەروەها بەرێوبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاند: "لە لێکۆلینەوەکە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە هەوڵی زۆرە ملێ هەیە بۆ ئەوەی خانەنشین کراوان کارتی مووچە وەرگرتنیان بگۆرن بۆ کۆمپانیایەکی دیکە بەرامبەر برینی برە پارەیەکی زۆر بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، وە هەروەها مووچەی خانەنشین کراوانی کەرکوک بەشیوەیەکی بەزانبوون مووچەکانیان دواخراوە بە تێوەگلاوی فەرامانبەران لە بەرێوبەرایەتی خانەنشینی نشتیمانی."
هەروەها لە بەیاننامەکەدا روون کراوەتەوە هەریەک لە بەرێوبەری کۆمپانیای مووچەدانی ئەلیکترۆنی و جێگرەکەی و ئەو فەرمانبەرانەی بەرێوبەرایەتی خانەنشینی نشتیمانی کە تێوەگلاوی ئەو کارەبوونە دەستگیر کراون.''
هەروەها ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە بەپی مادەی ٣٣٦ لە یاسای سەزای عێراق دادگایی دەکرێن.
ز.ش