دەوڵەتى تورک لە قەلقەلێی وان ٤٣ کەسی دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى قەلقەلێی وان لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە دژی گەلی کورد ٤٣ کەسی دەستگیرکرد.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى قەلقەلێی وان لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە دژی گەلی کورد ٤٣ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیس و جەندرمە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی قەلقەلیی وان و ناوچەکانى دەورووبەری لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٤٣ کەسیان دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بورهان ئاتماجا هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکەیە و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کوردیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.
ژ.ت