دەوڵەتى تورک لە موش خۆپیشاندان و رێپێوان و کۆبوونەوەى قەدەغە کرد
پارێزگارى دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى موش لە باکووری کوردستان کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوانى قەدەغە کرد و ئەو قەدەغەکارییەش بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوامیى دەبێت.
پارێزگارى دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى موش لە باکووری کوردستان کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوانى قەدەغە کرد و ئەو قەدەغەکارییەش بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوامیى دەبێت.
سری ساکیک هاوسەرۆکى هەدەپە لە موش لەبارەى ئەوە قەدەغەکارییەوە رایگەیاند "ئامانجی ئێمە کارکردنە بۆ خستنەڕووی ئەنجامی رەواى هەڵبژاردنی شارەوانى لە شارەکەماندا".
هەدەپە لە شاری موش تانەى لە ئەنجامى هەڵبژاردن داوە و رایگەیاندووە، ٢ هەزار و ٥٠٠ دەنگی هەدەپە پوچەڵکراوەتەوە و دواتر ئاکەپە بە جیاوازیى نزیکەى ٥٠٠ دەنگەوە خۆی کردووە بە براوەى هەڵبژاردنى شارەوانى، بەڵام ئەو ئەنجامە راست نییە.
لەبەر کاردانەوە و ناڕەزایەتیى هاووڵاتییان بەرامبەر بە ساختەکاری و تەزویرەکانى ئاکەپە لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان و لە شاری موش دا، پارێزگاری دەوڵەتى تورک بۆ شاردنەوەى دەنگی هاووڵاتییان و ناڕەزایەتییەکان هەمووجۆرە چالاکییەکی قەدەغە کرد.
بەپێى راگەیاندراوى پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە موش، هەموو چالاکییەکانى کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ ماوەى ١٥ رۆژ لە موش قەدەغە کراوە.
ر.م