رێپیوانی درێژمەودا بۆ زینی ئەستێرۆکان لە لایەن پۆلیسەوە رێگری لێکرا

چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بۆ زینی ئەستێرۆکان ( زینی وەرتێ) لە لایەن پۆلیسی نەحیەی سەرکەپەکانەوە رێگری لێکرا.

بەشێک لە ڕێکخراوەکانی گەنجان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە مەبەستی پشتیوانی یەکێتی و یەکرێزی نەتەوەیی و ناڕەزایتی دەربێن بەرامبەر بە ناردنی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ زینی ئەستێرۆکان( زینی وەرتێ) لە باخچەی گشتی شاری رانیە دەستیان بە چالاکیەکی ڕێپێوان کرد و بەرەو زینی وەرتێ( زینی ئەستێرۆکان) بەڕێ کەوتن.

چالاکی بە دروشمەکانی (بژی یەکێتی نەتەوەیی)، (بمرێت خیانەت)، (بۆ دەرەوە، بۆەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە) درێژەی کێشا تا ناحیەی سەرکەپەکان، لە ناحیەی سەرکپەکان چالاکی گەنجان لە لایەن پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکانی دەڤەری ڕاپەرێنەوە بەبێ هێچ بیانویەکی لێگری لێکرا.

بەرپرسی ئەوە هێزە بە گەنجانی چالاکی ڕاگەیاند، فەرمانیان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە پێکراوە، چالاکی گەنجان ئاستەنگ بکەن" گەنجانیش لەبەرامبەر ڕیگریەکانی پۆلیس بۆ ماوەی کاتژمێرک چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا لە سەر شەقامی گشتی نێوان ڕانیەی و سەرکەپەکان.

دواتر گەنجانی چالاکوان بە لێدوانیك بۆ ڕاگەیاندەکان کۆتایان بە چالاکیەکەیان هێنا. ئارین شوانی لێدوانی  گەنجانی خوێندوە و ئاماژەی بەوەکرد کە، ڕێگریەکانی هێزە ئەمنیەکان بۆ چالاکیەکەیان شەرمەزار دەکەین و وتیشی:" پەیامی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە، بۆ یەک ڕێزی نەتەوەییە، ئەم جۆرە ڕێگریانە زیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد و یەكێتی نەتەوەی دەگەیەنێت."

هاوکات لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە، بە هۆی ئەوەی ئەو ناوچەیەی رێگری لە چالاکیەکەمان کرا، دەکەوێتە چوار چێوەی ناوچەی قەڵەمڕەوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئێمە پرسیار لە یەکێتی دەکەین و دەڵێین، ئاستەنگی ئەو چەلاکیە کە ئامانج پشتیوانی یەکێتی نەتەوەییە، بۆ؟

ئێمە دەپرسین ئەو ڕێگریانە دەکەوێتە چوارچێوەی خزمەتی کێوە؟"

ز.ش