رێپێوانەکەى هەدەپە ئاکەپەى تۆقاندووە

بۆ رێگریکردن لە رێپێوانەکەى هەدەپە بەرەوە ئەنقەرە، دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ، وان، تەکیرداغ و شرنەخ ئەنجامدانی هەموو چالاکییەکى لەگەڵ چوونە ناو ئەو شارانە و چوونە دەرەوە لەو شارانە قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە شرنەخ بۆ رێگریکردن لە ریپێوانەکەى هەدەپە بەرەوە ئەنقەرە، کە لە جۆلەمێرگ و ئەدەنەوە دەستپێدەکات، بۆ ماوەى ١٥ رۆژە ئەنجامدانی هەموو چالاکییەکی لە شرنەخ قەدەغە کرد. ئەو قەدەغەکارییە بە پاساوی رێگریکردن لە بڵابوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن لیژنەى تەندروستییەوە راگەیەندرا!.

بەپێی ئەو بڕیارە هەموو جۆرە خۆپیشاندان، رێپێوان، میتینگ، کۆبوونەوە لە دەرەوە، چالاکییەکانى ئیدانەکردن، چالاکییەکانى دانیشتن، مانگرتن، دانانی ستاند، هەڵدانی چادر، کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە، ئاهەنگ، بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو و هەڵواسینی پۆستەر بۆ ماوەى ١٥ رۆژ لە شارەکەدا قەدەغە دەکرێت!.

بابەتێکى تری جێگای سەرنج لەو قەدەغەکارییەدا ئەوەیە، کە لیژنەی تەندروستی داوای لە هێزەکانى دەوڵەتى تورک کردووە بە "هەستیاری" بجوڵێنەوە و رێگا نەدەن، کە هیچ سەرپێچییەک روو بدات و بەبێ کەموکوڕی رێنماییەکان جێبەجێ بکرێن!.

داوا و بڕیاری لەو شێوەیەش لە پارێزگارەکانى جۆلەمێرگ، وان و تەکیرداغ دەرکراون.

ژ.ت