رێپێوانەکەی ساکسۆنیا و بەرلین دەستی پێکرد
لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات، رێپێوانە سێ رۆژییەکەی شاری ساکسۆنیای خواروو و بەرلین دەستی پێکرد.
لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات، رێپێوانە سێ رۆژییەکەی شاری ساکسۆنیای خواروو و بەرلین دەستی پێکرد.
لە ناوچەی ساکسۆنیای خواروو لە ئەلمانیا بە مەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و پلانگێری نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات، رێپێوانە ٣ رۆژییەکە کە پێشوەختە بڕیاری لەسەر درابوو، دەستی پێکرد.
رێپێوانەکەی ئەمڕۆ بە درێژایی ١٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی لانگێنهاگێنەوە تا هانۆڤەر بەردەوام دەبێت.
کوردستانییان و دۆستەکانیان، لە بەردەم دوایین وێستگەی تراموای گرد بوونەوە و بەر لە رێپێوانەکە لێدوانێکیان بڵاو کردەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی باران دەبارێت، ١٥٠ کەس بەشداری رێپێوانەکە بوون.
رێپێوانەکەی ساکسۆنیاش بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی ئەوروپا دەست پێبکات و بڕیار وایە تا ویستگەی قیتاری هانۆڤەر بەردەوام بێت.
لە رۆژی سێهەمیشدا رێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەی قیتاری هانۆڤەرەوە دەست پێدەکات و تا بەردەم پەرلەمانی هەرێمەکە دەخایێنێت. بڕیارە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەروە لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمەکە ساز بکرێت و هاوکات دۆسیەیەک پێشکەش بەو پەرلەمانە بکرێت.
بەرلین
لە بەرلینیش بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نێودەوڵەتی، رێپێوانێکی دوو رۆژە دەستی پێکرد. لە رێپێوانەکەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بەرز کرایەوە.
لیژنەی ئامادەکار بانگەوازییەکی بۆ بەشداریکردن لەو رێپێوانەدا بڵاو کردەوە.
ز.ش