سزای زیندنیکردنی بایدەمیر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
سزای یەک ساڵ و٥ مانگ زیندانیکردن، کە بە سەرعوسمان بایدەمیر پاڕلمانتاری هەدەپە-دا سەپێندرا بوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوەش دەبێت بایدەمیر واز لە پەرلەمانتاری بهێنێت.
سزای یەک ساڵ و٥ مانگ زیندانیکردن، کە بە سەرعوسمان بایدەمیر پاڕلمانتاری هەدەپە-دا سەپێندرا بوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوەش دەبێت بایدەمیر واز لە پەرلەمانتاری بهێنێت.
عوسمان بایدەمیر پەرلمانتاری هەدەپە-ی رحا، بە بیانوی ئەوەی لە کاتێکدا، کە سەرۆکی شارەوانیی ئامەد بووە بێڕێزیی بە پۆلیس کردووە، بۆ ئەوەش سزای ساڵێک و ٥ مانگ و١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاوە. دوای خوێندنەوەی داواى سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە دەستەی گشتیی ئەنجوومەن، مافی پەرلەمانتاری لە بایدەمیر دەستێننەوە.
پێشتریش مافى پەرلەمانتاریى هەر یەک لە فیگەن یوکسەکداغ، نورسەل ئایدۆغان، بەسیمە کۆنجا، فەرهاد ئەنجوو و ئیبراهیم ئایهان لەلایەن پەرلەمان و حکومەتى تورکیاوە زەوتکرابوو.
هەروەها رۆژی ٢٨ی شوبات/ ٨ی ڕەشەمە بۆ ئەوە مافی پەرلەمانتاری لە ئەحمەد یلدرم بسەندرێتەوە، پاساوى سوکایەتیکردن بە پۆلیسیان هێنابووە بەر باس بەو هۆیەوە مافى پەرلەمانتارییان لێ زەوتکرد.
ئیستاش بۆ هەمان مەبەست تاوانی سوکایەتی بە پۆلیس-یان خستووەتە پاڵی عوسمان بایدەمیر.
ک.ش
ر.م