سكاڵاكانی ئاكه‌په قبووڵ كران به‌ڵام هی هه‌ده‌په ڕه‌تكرانه‌وه
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌موو شوێنێك سكاڵاكانی ئاكه‌په ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام سكاڵاكانی هه‌ده‌په ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌موو شوێنێك سكاڵاكانی ئاكه‌په ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام سكاڵاكانی هه‌ده‌په ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو سكاڵاكانی ئاكه‌په‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی وان قبووڵ كرد، به‌ڵام سكاڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی وه‌ستان-ی پارێزگه‌ی وان ڕه‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ناوچه‌ی وه‌ستان ئه‌وه‌نده ده‌نگ پووچه‌ڵ نه‌كراونه‌ته‌وه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بگۆڕێت. هه‌ر ٦ ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌كه سكاڵاكه‌ی هه‌ده‌په‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
s.m