سلێمانی: یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس کرایەوە
لە هۆلی ئازادیی شاری سلێمانی یادی هەریەک لە شەهیدان (ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، و لەیلا شایلەمەز)و نووسەر و ڕووناکبیر ئەحلام مەنسوور و پۆلێکی ژنی پیشەنگی ئازادیی بەرز ڕاگیرا.
لە هۆلی ئازادیی شاری سلێمانی یادی هەریەک لە شەهیدان (ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، و لەیلا شایلەمەز)و نووسەر و ڕووناکبیر ئەحلام مەنسوور و پۆلێکی ژنی پیشەنگی ئازادیی بەرز ڕاگیرا.
دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن (کەمپینی دژی ژن کوشتن و داگیرکاری بێ دەنگی بشکێنە) یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس ساکینە جانسز و فیدان دۆغان لەیلا شایلەمەز و نووسەر و ڕوەوناکبیری کورد ئەحلام مەنسوور بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای یادەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر سۆما فەرهاد ئەندامی کوردیناسیۆنی ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەسەر ژیان و کارو خەباتی شەهیدانی پاریس و پۆلیک شەهیدی پێشەنگی ژنی وەک (ئەحلام مەنسوڕ و ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ)ی خستەڕوو.
لە درێژەی یادەکەدا بەڵگە فلیمیک لە سەر ژیانی ئەحلام مەنسوور نیشاندرا، دواتر لەسەر ژیانی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بەڵگەفیلمێک نیشاندرا کە جەختی لەسەر جێ پەنجەی شەهیدان لەسەر پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە بوارەکانی ئازادی جێندەری و یەکێتی نەتەوەی بەرهەمی ئەدەبی و دەستکەوتەکانی ئەو شەهیدانە بۆ ئامادەبوان خرایەڕوو.
هەروەها لەسەر ناوی(کەمپینی دژی ژن کوشتن و داگیرکاری بێدەنگی بشکێنە) مامۆستا ویژدان نورەدین پەیامێکی خوێندوە، مامۆستا ویژدان ڕایگەیاند:"سیستەم دەیەوێت لە ڕیگەی لێدان لە ژن کۆمەڵگەیەکی بن دەستی کۆیلە بنیات بنێت". هەروەها وتیشی "شەهید ساکینە جانسز یەکێک بوو لەو ژنە شۆرشگێر و تێکۆشەرە بوێرانەی کە لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا یەکەمین ژن بوو لە یەکەمین هەنگاوە سەختەکانی شۆرش وەک پێشنەگ ڕۆڵی گێرا".
لە کۆتایدا مامۆستا ویژدان"شەهیدانی ژنی بەبیر هێنایەوە کە لە مانگی کانونی دووم(ڕیبەندان)شەهیدبوون، ڕایگەیاند گەرچی لە شێوازی تیرۆرکردنیاندا جیاوازی هەبێت، بەڵام بە هەڵکەوت نیە کە هەریەکە لە (ڕۆزا لۆکسۆمبورگ و ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، سێڤی دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر) لەم مانگەدا شەهید کراون.
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا خەڵاتی "ساکینە جانسز" کە ساڵانە ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان دەیبەخشێتە ژنێک، ئەم سال ئەو خەڵاتە بە خشرایە ژنە نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان دکتۆرە "وەهبیە شەوکەوت".
لە کۆتای چالاکییەکەدا لە لایەن گروپی میوزیکی "شەهید سەرحەد" چەند بەرهەمێکی میوزیکییان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.