سهنتهری میترۆ داوای ئازاد کردنی زیندانییانی بادینان دهکات
له ڕاگهیهنراوێکدا سەنتەری میترۆ داوای ئازادكردنی زیندانییانی دۆسیهی ڕاپەڕینەكەی شیلادزێ دەكات.
له ڕاگهیهنراوێکدا سەنتەری میترۆ داوای ئازادكردنی زیندانییانی دۆسیهی ڕاپەڕینەكەی شیلادزێ دەكات.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان ئهمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە دهربارهی دهستگیرکردنی ژمارهیهکی زۆری چالاكان و ڕۆژنامهوانانی دهڤهری بادینان له كاتی ڕاپهڕینی شیلادزێ و ڕۆژانی دواتر، که تاکو ئێستاش بهشێکی زۆریان ئازاد نهکراون و ههر له زیندانی چاکسازیی زرکان ماونهتهوه.
سهنتهری میترۆ ڕایگهیاند: «ئەو چالاكانهی لە سنووری پارێزگهی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی بوونی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان كرد، تاوانیان نەكردووە و دەبێت هەموان ئازاد بكرێن و نابێت كەس بەهۆی خۆپیشاندانی مەدەنیی ئاشتیخوازانەوە لە زینداندا بێت.» سەنتەری میترۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە: «نزیكەی ۷۰ چالاك، ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتی لە پارێزگهی دهۆك دەستگیر كراون كە لەناویاندا ۲٦ ڕۆژنامەنووس و میدیاكار هەن، دوای ئەوەش كە بە فشاری خەڵك و لایەنەكان بەشێك لەو چالاك و ڕۆژنامەنووسانە بە كەفالەت ئازادكراون تا ڕۆژی دادگهیی كردنیان، بەڵام هێشتا ۱٨ كەس لە زینداندان و بە ماددەی ۱٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە، كە سزای زیندانی هەتاهەتایی و سێدارەدانی تێدایە».
سهنتهرهكه ڕاشیگهیاند، هەندێ لەو دەستبەسەركراوانهی ئازاد كراون، باس لە مامەڵەی خراپ، سوكایەتی، تەنانەت زەبروزەنگ دەكەن لە كاتی لێكۆڵینەوەدا، سەرباری هەندێ پرسیار كە پەیوەندی بە بابەتی دەسگیركردنەكەوە نەبووە.
s.m