سوپای تورک لەسەر سنور کوردێکی شەهید کرد

لە سەر سنوری باکووری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای تورک کوردێکی شەهید کرد.

لە گوندی یامانیوردی سەر بە ناوچەی سەریای وان بەهرام یوسفی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدکرا. بە پێی زانیاریەکان یوسفی لەسەر سنوری کاری بازرگانی دەکرد.

بە پێی زانیاریەکان، ٥ کیلۆمەتر لە دووری سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدیوی باکووری کوردستان دەنگی چەک بیستراوە. ڕووداوەکە لە هەرێمی سەری گەلی ڕوویداوە. هەروەها دوگوترێت بەهرام یوسفی کاری بازرگانی جگەرەی کردووە و بە گولە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژراوە. تەرمی یوسفی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە ناوچەی قەڵقەلی گواسترایەوە.

خزمانی یوسفی ڕایانگەیاند کە یوسفی بۆ بازرگانی سەردانی باکووری کوردستانی کردبوو و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بەردەوامە.

ف.ق