سەربازانى تورکی داگیرکەر ٣ سەر مانگای هاووڵاتیانیان لە برادۆست کوشت

سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر هاووڵاتییان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانى ناوچەی برادۆستی سەر بە قەزای سۆرانی سنووری پارێزگای ھەولێر.

سەربازانی سوپاى تورکی داگیرکەر دوێنێ چوار شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢١ی خاکەلێوە لە چیادێل-ی نزیک ناوچەی لێلکان-ی برادۆست تەقەیان لە گوندنشینان و شوانەکان و ئاژەڵەکانیان کرد و زیانیان پێگەیاندن.

بەھۆی تەقەی هەڕەمەکیی سەربازانی سوپاى تورکی داگیرکەر بۆ ئاژەڵی هاووڵاتییان لە کاتى لەوەڕدا ٣ سەر مانگای هاووڵاتییان کوژران.

 سوپاى تورکی داگیرکەر کە خۆی بە یەکێک لە سوپا گەورەکانى دونیا دەزانێت لە لەوەڕاندنى ئاژەڵی هاووڵاتییانیش دەترسێت و بۆ شاردنەوەى ترسەکەیان دەستیان بە تەقەى هەڕەمەکى لە هاووڵاتییان و شوانەکان و ئاژەڵەکان کرد و بەو هۆیەوە مەڕ و ماڵات و مانگا و ئاژەڵی هاووڵاتییانیان لە کاتى لەوەڕدا ترساند.

هاوکات لەگەڵ هێرشی سوپاى تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئاژەڵی هاووڵاتییان لە کاتى لەوەڕدا، فڕۆکە جەنگییەکانى ئەو سوپا داگیرکەرە بۆ ماوەى زیاتر لە ٤ کاتژمێر بەسەر ئاسمانى برادۆست دا سۆڕانەوە.

ر.م