سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دیاریکرا
محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕایگەیاند، کە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕایسپاردووە.
محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕایگەیاند، کە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕایسپاردووە.
لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەن سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، لایەنە عێراقییەکان گەشتنە ڕێککەوتن لەسەر ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
کەمێک پێش ئێستا، محەمەد تۆفیق عەلاوی، ئاشکرای کرد، کە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە، هەروەها داوای پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کرد.
ف.ق