ئەمڕۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال، پارتی ئازادی و دیموکراتیی ئێزدی، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی، ڕێکخراوی خانهوادهی شەھیدان و یەکێتیی گەنجانی ئێزدی، پهیامێكی ھاوبەشیان ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان، یونسێف، کۆنگرێسی ئەمهریکا، یەکێتیی ئەورووپا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی جیھانیی ژنان، ئەنجومەنی دومای ڕووسیا و ھەموو رێکخراو و ناوەندەپەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ کرد.
له پهیامهكهدا ھاتووە: لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨\٣٠ی بهفرانبار-هوە سوپای تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی دهستیان كردووه به ھێرشی دڕندانه بۆسەر گەلی عەفرین، بە فەرمانی ئەردۆغان ھێرشی قڕکردن بهرانبهر گەلی فرهڕهنگ، فرەئهتنیك و فرەئاینیی عەفرین ئەنجامدەدرێت. ئەوە پرۆسەی قڕکردنی ژمارە ٧٤ی گەلی ئێزدییه.
«ھیچ لامان سەیر نییە کە سوپای تورک ھێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شوێنی ئێزدینشینهكان ئهنجام بدات، جا ئەو شوێنە شەنگال بێت یان باشیك، یان عەفرین و بەحزان، چونکە ئەوان دوژمنی خەڵکی ئێزدین و دەیانەوێت لەناومان ببەن و خاکەکەمان داگیربکەن، لەو ٧٤ فەرمانەی کە بە سەر خەڵکی ئێزدی ھاتووە زیاتر لە ٦٠ فهرمانیان لە لایەن تورکەکانەوە ئەنجام دراوە، ھەزاران گوند و ملیۆنەھا ھاوڵاتیی ئێزدی لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە خاکی ژێڕ ئیمپراتۆرییهتیاندا دەژیان، بەڵام بەردەوام کۆمەڵکوژکران، لە ئەنجامی دوایین فەرماندا کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕوویدا، ژمارەیەکی زۆر لە خهڵكی ئێزدی ئاوارەبوون و ناچارکران شوێنی ژیانیان بەجێبێڵن.»
لایهنهكانی شەنگال ئاماژهیان بۆ ئهوه كردووه ، بێدەنگیی جیھان لە بهرانبهر ھێرشە دڕندانەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی، تووشی شۆکی کردووین. بەجۆرێک ئەردۆغان بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییهکان و مافەکانی مرۆڤ گەلی ئێمە لە عەفرین کۆمەڵکوژ دەکات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بە ناوی مرۆڤەوە بانگەوازی ئێوەی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە ئۆپەراسیۆن و ھێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین بوەستێنن، بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکەوە خەڵک و منداڵان دەکوژرێن و ئاوارە دەبن، سوپای تورک دژی پێکھاتە جیاوازەکانی عەفرین تاوان ئەنجام دەدات، ھەروەھا داوا دەکەین لێكۆڵینهوه بكهن لەبارەی تاوانەکانی ئەردۆغان لە دژی خەڵکی ئێزدی و قهرهبووی ئەو زیانە ماددی و مەعنەوییانە بكرێتهوه كه بەر خەڵکی ئێزدی کەوتوون.
s.m