دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٦ی کانونی دووهەم کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەک لە گوندی دووگر هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و هەر یەک لە شەڕڤانانی یەبەشە حەمید شەنگالی، شەڕڤان جیلۆ و ئێزدین شەنگالی شەهید بوون.
لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە شەنگال مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدان بەڕێوە چوو.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەری عەشیرەتەکانی ناوچەکە و چەندین فەرماندەی سەربازی ئامادە بوون. تەرمی ٣ لەو شەڕڤانانە لە گۆڕستانەکە بەخاکسپێردارن. تەرمی شەهید حەمید شەنگالیش لەسەر داوای خانەوادەکەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەخاک سپێردرابوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی رابردووە، چەند جارێک شەنگالی بوردومان کردووە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا ناوچە مەدەنییەکانی خانەسووری سەر بە شەنگالی بوردومان کردبوو. ١٩ی تشرینی دووهەمیش فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان جارێکی دیکە ناوچەی خانەسووری بوردومان کرد و ٥ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال –یەبەشە بریندار بوون کە یەکێکیان دواتر گیانی لەدەستدا. فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، ئێوارەی ٥ی تشرینی دووهەم ٣ جار ناوچەی بارێی شەنگالی بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەی ٤ی تشرینی دووهەمیشدا لە خانەسوور ٣ شەڕڤانی یەبەشە بریندار ببوون.
ناوی هەر چوار شەهیدەکەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال-یەبەشە بریتییە لە:
نازناو: زەردەشت شەنگالی
ناوی تەواو: نزار باپیر موراد
داوی دایک و باوک: کنێ سالم – باپیر موراد
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠- شەنگال -دووگر
***
نازناو: شەڕڤان جیلۆ
ناوی تەواو: ئەیمەن باپیر موراد
داوی دایک و باوک:کنێ سالم – باپیر موراد
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠- شەنگال -دووگر
***
نازناو: حەمید شەنگالی
ناوی تەواو: حەمید خالد قاسم
داوی دایک و باوک: خانێ کاسۆ – خەلیل قاسم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠- شەنگال –دووگر
***
نازناو: ئێزدین شەنگالی
ناوی تەواو: عەلی حوسێن خدر
داوی دایک و باوک: نۆرا خدر – حسێن خدر
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠- شەنگال -دووگر
ز.ش