شەڕ لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسداراندا ڕوویدا
لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی مەریوان پێکدادان ڕوویدا، دوای ئەوەش سوپای پاسداران ئەو ناوچەیەی بە چڕی تۆپباران کرد.
لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی مەریوان پێکدادان ڕوویدا، دوای ئەوەش سوپای پاسداران ئەو ناوچەیەی بە چڕی تۆپباران کرد.
دوانیوەڕۆی دوێنێ، لە بەرزاییەکانی کانی گوێز لە نێوان گوندەکانی ڕەشەدێ و دووەیسە، سەربە شارۆچکەی مەریوان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکدادانێک ڕوویدا.
پێکدادانەکە لە نێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویداوە و دوابەدوای پێکدادانەکە سوپای پاسداران بە چڕی دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە.
لەو بارەیەوە سوپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئەو پێکدادانەی پشتڕاست کردووەتەوە، ڕاشیگەیاندووە ئەو هێزە چەکدارە تیمێکی هەشت کەسی بوون، بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە دوو کەس لە تیمەکە کوژراون و چواری دیکەشیان برینداربوون.
هەرچەند دیمەنی تۆپبارانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هێزێکی کوردی لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوی بڵاو نەکردووەتەوە.
ف.ق