فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالیان بوردۆمان کرد
فڕۆکەی جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالی باشووری کوردستانی بوردۆمان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانە زیانی مادی بەر گوندەکە کەوت.
فڕۆکەی جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالی باشووری کوردستانی بوردۆمان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانە زیانی مادی بەر گوندەکە کەوت.
بە پێی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی دووگرێی سەر بە شاروچکەی سنونێی شەنگالیان بوردۆمان کردووە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند هێرشە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکەوە ئەنجامدراوە. لە هێرشەکەدا بۆمبێک لە ناوەڕاستی گوندەکە کەوتووە و زیانێکی زۆری مادیی بەر شوێنەکە کەوتووە. جگە لەوە زیانێکی زۆر بەر خانووی هاوڵاتییان کەوتووە، ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیش بە تەواوەتی لەناو چووە.
دوای رووداوەکە شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتە شوێنی رووداوەکەو دەستی بە لێکۆلینەوە کرد.
دەوڵەتی تورک لە ڕابردوودا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر شەنگال.
لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ناوچەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاروچکەی خانەنسووری شەنگال بوردۆمان کران. ١٩ی تشرینی دووەمیش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان خانەسووریان بوردۆمان کرد و ٥ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگالیان بریندار کرد. یەکێک لە بریندارەکان دواتر شەهید بوو. فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ئیوارەی ٥ی تشرینی دووەمیش ٣ جار هەرێمی بارێی شەنگالیان بوردۆمان کرد. لە بوردۆمانەکەی ٤ی تشرینی یەکەمیشدا لە خانەسوور ٣ شەڕڤانی یەبەشە شەهید بوون.
ز.ش