فڕۆکە جەنگییەکانیى تورک پیربولای حەفتانینیان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی پیربولا-یان لە حەفتانین بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەى پیربولا-یان لە حەفتانین بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربوویە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە.

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەى پیربولا سوپای تورکی داگیرکەریان گەمارۆدابوو و بە لانیکەمەوە لەو شەڕەدا ١٣ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرە کوژرابوون.

سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر ئەو گورزە کەمەر شکێنەى گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا بە کۆپتەری کۆبرا و تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن دەستیان بە بۆردومانکردنی ناوچەکە کردبوو، بەڵام سەرباری ئەوەی هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنابوو، بە فڕۆکەی جەنگیش ئەو ناوچەیەیان بۆردومانکرد.

ژ.ت