فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کرد
فڕۆکەی جەنگی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردوومان کرد.
فڕۆکەی جەنگی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردوومان کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، گوندی سنینان'یان لە دەڤەری برادۆستی سەربە پارێزگای هەولێریان بوردومان کرد.
لەگەڵ ئەوەی بوردومانەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکییەکی زۆر لە لای هاوڵاتییانی ناوچەکە، بەڵام تا ئێستا لە بارەی وردەکاریی زیانەکانی بوردومانەکە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.
ز.ش