فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی زاخۆیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی باندرۆ و ئەڤلندیی سەر بە شارەدێی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان بوردومان کرد.

هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەردەوامن. بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەردوو گوندی باندرۆ و ئەڤلندی سەر شارەدێی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان بوردومان کردووە.

بە هۆی بوردومانەکەوە زەوی و زار و باخ و بێستانی دانیشتوانی ناوچەکە ئاگریان گردووە.

لە لایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگیەکانی ٥ جار گوندی کانی مەزنی سەر بە ناوچەی کانی ماسێیان بوردومان کرد و بە هۆی هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بە هۆی بوردومانەکەوە لە ناوچەکە کەوتبووەوە، هاوڵاتیەکی ناوچەکە بە ناوی خالید ئەبدولرەحمان شەمسەدین گیانی لەدەستدا.

ز.ش