قه‌یتان: زیلان چالاكیی ژیانێكی نه‌مره
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چالاكییه‌كه‌ی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) چالاكیی ژیانێكی نه‌مره.
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چالاكییه‌كه‌ی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) چالاكیی ژیانێكی نه‌مره.
چالاكییه‌كه‌ی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه كه له ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ له ناوه‌ندی دێرسم ئه‌نجامدرا، ڕێی له به‌رده‌م قۆناغێكی نوێ كرده‌وه. عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له ٢٢هه‌مین ساڵیادی چالاكییه‌كه‌ی زیلاندا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی MedyaHaberی دایه‌وه.
قه‌یتان له ده‌ستپێكدا به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی زیلانی كرده‌وه و ئاماژه‌ی به شه‌ڕی قورسی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی كوردستان كرد.
ساڵانی قڕكردنی فیزیكی
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان به‌بیری خسته‌وه كه ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كۆنسێپتێكی نكۆڵی و له‌ناوبردن له ئارادابوو و گوتی: «به سه‌رده‌می چیله‌ر - ئاگار - گوره‌ش ده‌ناسرێت. هه‌زاران گوندی كوردان سووتێندران و وێران كران، كوردستان له زۆر لایه‌نه‌وه بێ مرۆڤ كرا و ده‌توانین بڵێین ساڵانی قڕكردنی فیزیكی بوو. ئه‌وه‌ی ڕێی بۆ چالاكییه‌كه‌ی هاوڕێ زیلان كرده‌وه، كۆنسێپتێكی هێرش بوو له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ.»
قه‌یتان ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و كاته ویستراوه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕووی فیزیكییه‌وه له‌ناو ببرێت.
«٦ی ئایاری ١٩٩٦ به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرش كرا. چه‌ندین تۆن ته‌قه‌مه‌نییان له ئۆتۆمبێله‌كه بار كرد و هێرشیان كرده سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ. هێرشه‌كه سه‌رنه‌كه‌وت. ئه‌م ڕاستییه به به‌رفره‌وانی ده‌زانرێت. ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی تووندی له گه‌ل به‌تایبه‌تی له ژنان كرد. له‌نێو گه‌ل و كادیره‌كاندا بوو به هۆكاری توڕه‌ییه‌كی گه‌وره. بێگومان ده‌خوازرا كه وه‌ڵامی ئه‌وه بدرێته‌وه. به‌تایبه‌تی هه‌ڤاڵ زیلان وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی دایه‌وه.»
«له مێژووی تێكۆشانی ئازادی‌دا ڕێبازێكی نوێی چالاكی بوو»
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه زیلان به چالاكییه‌كه‌ی خۆی هۆشیاری به گه‌ل، هێزه‌كانی گه‌ریلا و میلیتانانی په‌كه‌كه دا. گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دوژمن بدرێته‌وه، له ڕووی تاكتیكییه‌وه زه‌حمه‌تی هه‌بوون. هه‌ڤاڵ زیلان به چالاكییه‌كه‌ی خۆی دۆخی چه‌قبه‌ستوویی نه‌هێشت.
ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد كه چالاكییه‌كی به‌م ڕێبازه، جاری یه‌كه‌م بووه له مێژووی تێكۆشانی ئه‌واندا بكرێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له هه‌موو كه‌س كردووه و هه‌موو كه‌سی هه‌ژاندووه.
«نامه‌كانی ئه‌و زۆر واتادار و قووڵ بوون»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه گوتی: «ئه‌و كاته‌ی من بیستم، له كوردستان بووم. سه‌ره‌تا كه‌س نه‌یده‌زانی چالاكییه‌كه له لایه‌ن كێ كراوه. ئێمه بیستمان كه چالاكییه‌كه له لایه‌ن هاوڕێیه‌كی ئێمه‌وه كراوه. نامه هه‌بوون. له ڕێی جیهازه‌وه ده‌خوێندرانه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ جه‌مال (موراد قه‌ره‌یلان) گوێمان له نامه‌كان گرت. نامه‌كانی ئه‌و زۆر كاریگه‌ر بوون. هه‌ر قسه‌یه‌كی واتادار بوو. ئه‌نجامی قووڵبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو. له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت و زۆر كێشه ڕاده‌وه‌ستا و ڕوانگه‌كانی چالاكی ده‌خسته‌ڕوو. نامه‌ی بۆ ڕێبه‌رایه‌تی، هاوڕێكانی و گه‌ل نووسیبوو. كاتێك یه‌ك به دوای یه‌ك خوێندرانه‌وه زۆر كاریگه‌ری درووست كرد. بۆ ئێمه شتێكی نوێ بوو.»
«ویستی به چالاكییه‌كه‌ی خۆی واتا به ژیان ببه‌خشێت»
قه‌یتان ده‌ستنیشانی كرد كه چالاكییه‌كه‌ی زیلان ته‌نیا وه‌ك چالاكییه‌كی فیدایی سه‌یری ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌ی زیلان له‌سه‌ری ده‌وه‌ستا، خۆگه‌یاندن بوو به واتای ژیان. قه‌یتان به‌بیری خسته‌وه كه زیلان به گوتنی «ده‌خوازم ببمه خاوه‌نی چالاكییه‌كی گه‌وره و واتایه‌كی ڕاست» داخوازییه‌كه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه خستووه‌ته ڕوو.
«له كوردستان ژیانێكی پارچه‌كراو و ڕاستیی گه‌لێك هه‌یه كه له‌نێو قڕكردنی كولتووریدا ده‌گه‌وزێت. ئه‌مه‌ش به واتای پارچه‌بوون و له‌یه‌كدانی كتوپڕی كۆمه‌ڵگه‌یه. واته به‌و مانایه ده‌هات كه كاریگه‌ری له مێشك و هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات و له یه‌كتریان بڵاوبكاته‌وه. له شوێنێكدا كه ڕاستیی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م ئاسته‌دا نه‌ده‌ناسرا، ژیانیش نه‌ده‌ناسرا. لێره‌دا له یه‌كتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاستیی كۆمه‌ڵگه و پارچه‌كردنی ژیان به هه‌مان واتا دێت. هه‌ڤاڵ زیلان به قورسی له‌سه‌ر ئه‌مه ڕاوه‌ستا. هه‌ر بۆیه سه‌رنجی له‌سه‌ر ژیانی بوو. زۆر كه‌س و له‌وانه‌یه ئێمه‌ش له هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاته‌دا سه‌ره‌تا چالاكییه‌كه‌مان وه‌ك چالاكییه‌كی خۆكوژی ناوبرد. به‌ڕوونی بینیمان كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌مه چالاكیی ژیانێكی نه‌مره.»
قه‌یتان ئاماژه‌ی بۆ ڕوانگه‌ی زیلان بۆ ژیان كرد و گوتی: به‌ر له چالاكییه‌كه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێت كه بابه‌ته‌كه مردن نییه. ئه‌و ده‌ڵێت: «بانگه‌شه‌ی من بۆ ژیان زۆر گه‌وره‌یه» و به‌م شێوه‌یه ده‌ست به چالاكییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
«زیلان تراژیدیای كوردانی تێكدا»
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ڕایگه‌یاند، چالاكییه‌كه‌ی زیلان له هه‌مان كاتدا تراژیدیای كوردانی تێكدا و گوتی: «ڕاستییه‌كی له‌م شێوه‌یه هه‌بوو؛ هه‌تا ئه‌و ڕاستییه له‌ناو نه‌برابوایه كه پیاوی كورد ته‌سلیم گیراوه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هێڵدراوه‌ته‌وه و ژنانیش ده‌سه‌ڵاتداره‌تییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا، تراژیدیای كۆیله‌كردنی كوردان له‌ناو نه‌ده‌برا. زیلان ئه‌م تراژیدیایه‌ی تێكدا.»
قه‌یتان گوتیشی: زیلان بۆ گه‌ل، ژنان، پیاوان، گه‌نجان و هه‌موو كه‌س بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌ك و ڕێ پیشانی هه‌موو كه‌س ده‌دات.
s.m