هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له هه‌موو شوێنێك كه گه‌لی كورد، كوردستانییان و دۆستانی لێ هه‌بن، به‌جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز ده‌كرێت. كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، پیرۆزبایی دامه‌زراندنی پارتی له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو هاوڕێیان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مڕۆ.
«ئاپۆییه‌كان له دژی مێتینگه‌ری ئاگڕی ڕاپه‌ڕینیان داگیرساند»
له به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: «بنه‌ماكانی په‌كه‌كه له لایه‌ن ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌ڤاڵه‌كانییه‌وه له ساڵی ١٩٧٣ له به‌نداوی چووبووك-ی ئه‌نقه‌ره دانران. دامه‌زراندنی گرووپی ئاپۆییه‌كان ڕێی بۆ سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان كرده‌وه. سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٧٠ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له به‌رده‌م مردن‌دا بوون. مێتینگه‌ریی قڕكه‌ر پێی وابوو كه كورد جارێكی دیكه ناتوانێت بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ و سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی توركی به‌سه‌ر كورداندا ڕاگه‌یاندبوو. گرووپی ئاپۆیی كاتێك دامه‌زرا، له دژی مێتینگه‌ریی قڕكه‌ر كه ده‌یه‌ویست كوردستان بكاته مه‌یدانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورك، ئاگری ڕاپه‌ڕینی داگیرساند. به‌م شێوه‌یه نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كوردی له‌ژێر مه‌ترسیی له‌ناوچوون ڕزگار كرد و گه‌یاندییه ڕاستیی گه‌لێك كه له‌وكاته‌وه به تێكۆشانێكی داستانی به‌پێداگرییه‌وه له‌پێناو ئازادی تێده‌كۆشێت.»
«ئاوی ژیانی به گه‌لی كورد دا»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه:
له تێكۆشانی ٤٥ ساڵه‌دا به قوربانیدانی زۆر، ئاوی ژیانی به‌ردایه‌وه نێو ڕۆحی ژیانی گه‌لی كورد كه وشك بووبوو. تێكۆشانێكی داستانی كرد كه ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی دا، ده‌یان هه‌زاری كه‌مئه‌ندام بوون، سه‌دان هه‌زار ده‌ستگیر كران، سه‌دان هه‌زار كادیر و لایه‌نگری تووشی ئه‌شكه‌نجه‌دان بوون. له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین شه‌ڕی مێژوویی گه‌ریلادا، ڕاستییه‌كی گه‌لی ئێمه هه‌یه كه ده‌یان ساڵه له‌سه‌رپێیه و ڕاپه‌ڕیوه. مێژوویه‌كی درێژی تێكۆشانمان هه‌یه كه زۆر نه‌وه تیایدا به‌شدارن. به نه‌ریت و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان هێزێكی تێكۆشانی به‌هێزی ئافراند و خستییه نێو هه‌موو ژووره‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كوردستان. گه‌لی كوردستان خاوه‌نی وزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌توانێت به‌مسۆگه‌ری سه‌ركه‌وێت، ئه‌مه له ده‌ستی هیچ گه‌لێكدا نییه. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد پێداگری له‌سه‌ر تێكۆشان بكات، له ئه‌مڕۆوه ژیانی ئازاد و دیموكراتیك به‌ده‌ستهێنراوه. تێكۆشانی له ئێستا به‌دواوه ده‌بێته نووسینی مێژووی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. به‌رپرسایه‌تیی گه‌له‌كه‌مانه كه پشت به‌م هێز و مێژووه ٤٥ ساڵه‌یه ده‌به‌ستێت، ئه‌م مێژووه بنووسێته‌وه.
كورد بووه گه‌لی پێشه‌نگ بۆ تێكۆشانی ئازادی و شۆڕشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
په‌كه‌كه له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ، نه‌ك ته‌نیا پێشه‌نگایه‌تی بۆ ژیانی دیموكراتیك و ئازادی گه‌لی كورد ده‌كات، هه‌روه‌ها بووه‌ته پێشه‌نگی ژیانی دیموكراتیك و ئازادی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. گه‌لی كورد له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی لێیه‌تی، پێشه‌نگایه‌تی بۆ شۆڕشی دیموكراتیك ده‌كات و ئه‌م ڕاستییه ده‌خاته‌ڕوو. گه‌لی كوردستان ده‌ڵێت [په‌كه‌كه گه‌له، گه‌ل لێره‌یه]. گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ به هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌ستیان به قۆناغی شۆڕشه دیموكراتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردووه. گه‌لی كورد به كۆنفیدڕاڵیزمی دیموكراتیكی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه پشت به كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی ڕێكخراو و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ده‌به‌ستێت، له‌سه‌ر هێڵی سۆسیالیزمی دیموكراتیك بووه‌ته گه‌لی پێشه‌نگی تێكۆشانی ئازادی و شۆڕشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا درێژه‌دانه به پیلانگێڕی
ئه‌و ئاسته‌ی كه گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێی گه‌یشتووه، ڕێی بۆ ئه‌وه كرده‌وه كه دواكه‌وتوویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له كه‌سایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا زیاتر دوژمنایه‌تیی كوردان بكات. سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له توركیا، هێزه‌كانی دوژمنی ئازادی و دیموكراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێرشه‌كانیان دژی گه‌لی كورد زیاد كرد. هه‌موو هێزه دژبه‌ره‌كانی شۆڕش، بۆ خنكاندنی شۆڕشی دیموكراتی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تێكۆشانی ئازادی كه به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه ده‌كرێت. بڕیاره دوژمنانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی شۆڕشگێڕه پێشه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌كه‌كه، بڕیاری پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه سته‌مكار و قڕكه‌ره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه دژی كوردان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن. ئه‌م پیلانگێڕییه وه‌ك درێژه‌دانه به پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ڕێبه‌ر ئاپۆی پێ به دیل گیرا.
ئه‌م بڕیاره دانپێدانانه به‌وه‌ی كه ئامانجه‌كانی پیلانگێڕیی دژ به ڕێبه‌ره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. په‌كه‌كه سه‌ره‌ڕای پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر به‌هێز بوو و له‌نێو هاوسه‌نگیی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بووه هێزێكی كاریگه‌ر. ئه‌م هێرشانه هه‌مووی بۆ شكاندنی ئه‌م هێزه‌ی په‌كه‌كه و سڕكردنی ده‌كرێن. به‌ڵام له‌ناوبردنی په‌كه‌كه و هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ كارێكی ئاسان نییه كه ئه‌م هێڵه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردووه. تێكۆشانی ئازادیی ئێمه كه ٤٥ ساڵه ڕه‌گی له قوڵاییدا داكوتاوه، به پێداگریی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ژیانی ئازاد و دیموكراتیك به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت.
تێكۆشان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، بانگی گه‌له‌كه‌مان، هه‌موو دۆستان و هێزه دیموكراتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌ین كه بۆ شكستهێنان به پیلانگێڕییه‌كه، له‌پێناو ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئافراندنی كوردستانی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتیك، تێبكۆشن. بانگی ته‌واوی گه‌لی خۆمان به‌تایبه‌ت ژن و لاوان ده‌كه‌ین كه له هه‌موو شوێنێك هه‌ستنه سه‌رپێ و بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، تێكشكاندنی فاشیزم و ئازادكردنی كوردستان تێكۆشان به‌هێزتر بكه‌ن.
s.m