كۆمه‌ڵانی لاوان به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی لاوان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كۆمه‌ڵانی لاوان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گه‌لی كورد و لاوانی وه‌ڵاتپارێز كرد. هه‌روه‌ها له حه‌قی قه‌رار هه‌تا هاوڕێ ده‌لال، زه‌كی، ئاتاكان، عه‌لی چیچه‌ك، باران ماوا، ماهیر بۆتان یادی هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی لاوان‌دا هاتووه، له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٨دا له كوردستان تۆوی په‌كه‌كه چێنراوه و ئه‌مڕۆ له دڵی ملیۆنان كه‌سدا جێی خۆی گرتووه.
«په‌كه‌كه له دژی نه‌فره‌تی سه‌ر مرۆڤایه‌تی، بووه‌ته بیره‌وه‌ریی به‌رخۆدانی مرۆڤایه‌تی. ئه‌م ڕاستییه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت. له به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به به‌رخۆدانی خۆی له‌سه‌رپێ ماوه‌ته‌وه. په‌كه‌كه به تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی خۆی له كوردستان و له‌نێو مرۆڤایه‌تیدا شۆڕشی گه‌وره‌ی كردووه. ئه‌مڕۆش لاوان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت لاوانی سۆسیالیست و وه‌ڵاتپارێز ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن. كه‌مال پیر به‌ر له ٣٦ ساڵ گوتبووی: [ئێستا ٦ كه‌سین، به‌ڵام له داهاتوودا ده‌بینه ملیۆنان كه‌س]. لاوانی كوردستان به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و كولتووری به‌رخۆدانی په‌كه‌كه بوونه فیدایی و ڕوویان له ڕیزه‌كانی تێكۆشان كرد.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی لاوان‌دا هاتووه: «پارتییه‌كه‌مان له تێكۆشانی ساڵی ٤١هه‌مینیدا زیاتر به‌ئیراده و ڕێكخراوه. باوه‌ڕمان وایه كه له ساڵی ٤١هه‌میندا تێكۆشانه‌كه‌مان گه‌شتر ده‌بێت و تێكۆشانێكی به‌هێزتر دێنینه ئاراوه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بانگی هه‌موو لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین كه بێنه نێو ڕیزه‌كانی [هه‌ڵمه‌تی شكاندنی گۆشه‌گیری، هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم و ئازادكردنی كوردستان،].»
s.m