دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی بایكۆتكردنی گه‌شتیاریی توركیا و كه‌لوپه‌لی توركی بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌ل كرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست بۆ شكاندن و له‌ناوبردنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان شه‌ڕێكی سه‌رانسه‌ری ده‌كات. هێزی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م شه‌ڕه، ئابووریی توركیایه. ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌موو سهرچاوهئابوورییهكانی خۆی بۆ پشتیوانی ئه‌م شه‌ڕه به‌كاردێنێت.
دوو كاری سه‌ره‌كی ده‌بێ بكرێت
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بههاكولتوورییهكان و دهستكهوتهسیاسییهكانی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌برێت. بۆ تێكشكاندنی ئه‌م سیاسه‌ته، پێویسته سهرچاوهئابوورییهكانی شه‌ڕ ببڕدرێن، یان گورزییان لێ بدرێت. هه‌ر كارێك كه گورز له ئابووریی توركیا بدات، وا ده‌كات كه سیاسه‌تی شه‌ڕ تێكبچێت و لۆبیی شه‌ڕ له‌ده‌ست بدات.
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی ئابووریی توركیا دوو كاری سه‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌بێ بكرێن:
١. هه‌موو شمه‌كێكی بازرگانیی توركی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بایكۆت بكرێن.
٢. گه‌شتیاریی توركیا بایكۆت بكرێت.
هه‌ر كه‌سێك كه شمه‌كی بازرگانیی توركی ده‌كڕێت و سوود به گه‌شتیاریی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، ڕاسته‌وخۆ پشتگیریی قڕكردنی كوردان ده‌كات. هه‌ر دینار\تمه‌نێك به ئه‌وان بدرێت، ده‌بێته فیشه‌ك و بۆمبه كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌یته‌قێنن. هه‌ر دینار\تمه‌ن-ێك كه به ئه‌وان ده‌درێت، خزمه‌تی هه‌بوونی فاشیزمی ئه‌ردۆغان - باخچه‌لی ده‌كات.
ئێمه به‌تایبه‌ت بانگه‌واز ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان كوردستانیان و توركیاییهكانی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران ده‌كه‌ین؛ هه‌تا ئه‌م شه‌ڕه‌ی شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد به‌رده‌وام بێت، با كه‌لوپه‌لی توركی نه‌یه‌ته نێو خانووه‌كانتان. هیچ سوودێك به ئابووری توركیا مه‌گه‌یه‌نن. نه‌ك ته‌نها ئێمه، پێویسته وا بكه‌ین كه ده‌وروبه‌ری ئێمه‌ش به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات و به گوڕوتینه‌وه به‌شداری كه‌مپینه‌كه بكه‌ن.
گورزی هه‌ره به‌هێزه بۆ تێكشكاندنی فاشیزم
تێكۆشانی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و دۆستانی كه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ تێكشكاندنی فاشیزمی ئه‌ردۆغان - باخچه‌لی له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساڵی ٢٠١٨ ده‌گاته ئاستی هه‌ره باڵا. پێویسته بزانرێت كه گورزی هه‌ره گرنگ و كاریگه‌ر بۆ تێكشكاندنی فاشیزم، گورزوه‌شاندنه له ئابوورییه‌كه‌ی. هه‌موو كه‌س با به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه، به گوڕوتینه‌وه به‌شداری كه‌مپینه‌كه بكه‌ن.
به درووشمی «فاشیزم تێكده‌شكێت، گه‌لانی ئێمه سه‌رده‌كه‌ون» با هه‌موو كه‌س گه‌شتیاریی و شمه‌ك و كه‌لوپه‌لی توركی بایكۆت بكات. به‌م شێوه‌یه له له‌ناوبردنی فاشیزمدا ببنه خاوه‌ن پشك و ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ببینن له تێكشكاندنی فاشیزم.
s.m