له ناوچه‌ی ئه‌ردیشی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار هه‌ده‌په به جیاوازییه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئاكه‌په‌دا سه‌ركه‌وت. ئاكه‌په بۆ سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان سكاڵای تۆمار كردبوو.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌ردیش ده‌رباره‌ی سكاڵاكه كۆبوویه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو پارتییه‌سیاسییه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په بڕیار درا سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌رۆكی لقی ئه‌ردیشی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌سێكی نزیكی ئاكه‌په‌یه.
دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه، له بینای ئاكه‌په شه‌ڕ ڕوویدابوو. عه‌دنان ئایدن سه‌رۆكی ئاكه‌په له ئه‌ردیش سوكایه‌تی به ده‌نگده‌رانی ئاكه‌په كردبوو و به‌به‌رپرسیاری دانابوون له شكسته‌كه‌یان. له‌و شه‌ڕه‌دا ئایدن و كوڕه‌كه‌ی بریندار بوون.
s.m