له سلۆپی سزای به‌ندكردن له ماڵه‌وه و كه‌له‌پچه‌كردنی ئه‌لكترۆنی بۆ ٢ دایك بڕایه‌وه
له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ سزای به‌ندكردن له ماڵه‌وه و كه‌له‌پچه‌كردنی ئه‌لكترۆنی بۆ ٢ دایك بڕایه‌وه.
له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ سزای به‌ندكردن له ماڵه‌وه و كه‌له‌پچه‌كردنی ئه‌لكترۆنی بۆ ٢ دایك بڕایه‌وه.
له ٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ خانم كایا (٧٠ ساڵان) و به‌هیه نایر (٦٠ ساڵان) دایكی شه‌هید پاكیزه نایر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سلۆپی كه له كاتی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه شه‌هید كرا، له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران.
به بیانووی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دایكه‌كه ده‌ستی پێكرد. پاش وه‌رگرتنی ئیفاده له لایه‌ن دادگه، سزای به‌ندكردن له ماڵه‌وه و كه‌له‌پچه‌كردنی ئه‌لكترۆنییان بۆ بڕایه‌وه.
به‌ر له ٢ ڕۆژ له چوارچێوه‌ی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا هاوسه‌رۆكی ڕێكخستنی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی سلۆپی فاتمه گوندوز زیندانی كرا.
s.m