له شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌درێته‌وه
پاش چه‌ند ساڵ گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شه‌نگال دۆزرایه‌وه كه هی سه‌رده‌می كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانه له لایه‌ن داعش.
پاش چه‌ند ساڵ گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شه‌نگال دۆزرایه‌وه كه هی سه‌رده‌می كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانه له لایه‌ن داعش.
ڕێكه‌وتی ١٦ی ئادار له گوندی كۆچۆ-ی سه‌ر به شه‌نگال به‌فه‌رمی پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له لایه‌ن تیمه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد. ئه‌مڕۆش له هه‌مان گوند ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كرا.
له گۆڕی یه‌كه‌م ته‌رمی ٢٨ كه‌س هه‌بوون و پزیشكی دادوه‌ریی به‌غدا پشكنینی دی ئێن ئای (DNA)یان بۆ ده‌كات. هه‌روه‌ها پشكنینی خوێن بۆ چه‌ندین كه‌س له ئێزدییه‌كان كراوه به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان.
s.m