له ٣ شار پسووڵه‌ی ده‌نگدان ڕاده‌ستی سه‌ربازان كران
له شاره‌كانی ئامه‌د، سێرت و وان-ی باكووری كوردستان پسووڵهكانی ده‌نگدان و ئهركدارانی هه‌ڵبژاردن به كۆپته‌ری سه‌ربازی گواسترانه‌وه.
له شاره‌كانی ئامه‌د، سێرت و وان-ی باكووری كوردستان پسووڵهكانی ده‌نگدان و ئهركدارانی هه‌ڵبژاردن به كۆپته‌ری سه‌ربازی گواسترانه‌وه.
له ئامه‌د پسووڵه‌ی ده‌نگدان و ئهركدارانی هه‌ڵبژاردن به كۆپته‌ری سه‌ربازی گواسترانه‌وه. ئاشكرا بوو كه پێداویستییه‌كانی ده‌نگدانیان بردووه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی ئوچداملار، ئۆیووكلوو، ته‌په و كایاجك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی لجه، گه‌ڕه‌كی تۆپچوولاری سه‌ر به هێنێ، گه‌ڕه‌كی یۆكووشلووی سه‌ر به پیران، گه‌ڕه‌كه‌كانی بایر و ئایگونی پاسوور.
له لایه‌كی دیكه‌وه له سێرت كۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كان پسووڵهكانی ده‌نگدان و ئهركدارانی هه‌ڵبژاردنیان له دهێ، به‌رواری و شێروانێ وه‌رگرتن و بۆ ١٢ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له ٣ ناوچه‌ی شاره‌كه‌یان گواستوونه‌ته‌وه.
له شاری وان-یش فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه بۆ ده‌نگدان له گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستی به جموجۆڵ كرد. كۆپته‌رێكی سه‌ربازی له سه‌ربازگه‌ی جه‌نده‌رمه له كۆنالگا ئهركدارانی هه‌ڵبژاردن و پسووڵهكانی ده‌نگدانی وه‌رگرت و بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی سرمالی، دۆكووزدام و بهگهندیك-ی گواستنه‌وه كه ٨٠كم له ناوه‌ندی شار دووره.
بیانووی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه، به «ئاسایش» ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام جموجۆڵی سه‌ربازه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان گومان دروست ده‌كات. هێشتا نه‌زانراوه كه كامه «ئه‌ركدار» سواری كۆپته‌ره‌كان كراون.
s.m