له پرسووس به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر هه‌ده‌په‌ییه‌كان
كاندیدی ئاكه‌په له ڕوحا و پاسه‌وانه‌كانی، له ناوچه‌ی پرسووس كرده‌وه‌ی تێرۆریستانه ده‌كه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ده‌په‌ییه‌ك و لێیان دا.
كاندیدی ئاكه‌په له ڕوحا و پاسه‌وانه‌كانی، له ناوچه‌ی پرسووس كرده‌وه‌ی تێرۆریستانه ده‌كه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ده‌په‌ییه‌ك و لێیان دا.
كاندیدی ئاكه‌په بۆ په‌رله‌مانتاری ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز و پاسه‌وانه‌كانی كه ڕۆژانه كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن، له ناوچه‌ی پرسووسی ڕوحا كرده‌وه‌ی تێرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
AKP Urfa Milletvekili Adayı İbrahim Halil Yıldız ve yakınları, Suruç’ta adeta terör estirdi. Yıldız ve yakınlarının saldırdığı HDP’lilerden biri bıçaklandı. Olayları takip eden muhabirimiz Arjin Dilek Öncel, Yıldız ve yakınlarının saldırı tehdidi üzerine polise sığındı. pic.twitter.com/m1ze4GnDxo
— Mezopotamya Ajansı (@MAturkce) June 24, 2018
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، یڵدز و چه‌ته‌كانی ئه‌م جاره هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌باتكار و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له بنكه‌ی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی محه‌مه‌د عاكیف ئیمام خه‌تیب، ئاماده‌یی پیشه‌یی و قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی حوریه‌ت. چه‌كداره‌كانی یڵدز په‌لاماری ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی هه‌ده‌په‌یان داوه كه له دژی ساخته‌كاری وه‌ستاونه‌ته‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خزمه‌كانی ناوبراو له بنكه‌ی ده‌نگدانی خوێندنگه‌ی ئیمام خه‌تیب-ی كچان به چه‌قۆ له ده‌نگده‌رێكی هه‌ده‌په‌یان دا.
په‌یامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئارژین دیله‌ك كه بۆ ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كه چووه بنكه‌كه، له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ئه‌و كاندیده‌ی ئاكه‌په هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرا.
s.m