لە شاری وان گروپی ٤هەم دەستیان بەمانگرتن کرد

لەشاری وان لەباکووری کوردستان چالاکی مانگرتن لەخواردن بەئامانجی تیشک خستنەسەرمانگرتنی چالاکانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان،لەلایەن گروپی ٤هەمینەوە بەردەوامە.

چالاکوانان لەشاری وان بەئامانجی پشتگیری بۆ چالاکانی مانگرتوو لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، مانگرتنێکی ٣ڕۆژەیان دەستپێکردووە. چالاکییەکە لەبینای هەدەپە لەناوچەی ڕێگەی ئارمووش ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ گروپی ٤هەم بەشدارییان لەچالاکییەکەداکرد.

پێش ئەوەی کە چالاکییەکەدەست پێبکات ئەمینە بوزکورت یەکێک لە چالاکوانان چالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەی بەرزنرخاند و وتی، ئەم گۆشەگیرییە نەتەنیا لەسەرگەلی کورد، بەڵکوو لەسەرهەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیایە و بەرخۆدانی مانگرتووان بۆ ئێمە سەرفەرازییەکی گەورەیە.

ک-ش