٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە مەراسیمێکی بەشکۆ پیرۆزکرا. باهۆزئەرداڵ ئەندامی فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندی گەل-نەپەگە وگولیستان گولهات فەرماندەی هێزەکانی هەپەگە وژیندارزاگرۆس فەرماندەی یەژاستاربەشداری مەراسیمەکە بوون. باهۆزئەردال لەمەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی،" ئەگەرئێوە لە مێژوویی تێکۆشانی ئازادی پەکەکە بڕوانن،بۆتان دەردەکەوێت کە ئەم تەڤگەرە هیچکات تێک ناشکێت وبەدلنیاییەوە سەردەکەوێت."
لەدژی هەرهێرشێک. پەکەکە لەسەرپێی خۆی وەستاوە
ئەردال ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، گەلی کوردستان، گەلانی هەرێمەکە وهەڤالانی خۆی پیرۆزکرد.
باهۆزئەرداڵ ئەوەی خستەڕوو،پەکەکە لەماوەی ٤٠ساڵی تێکۆشانیدا مۆرکی خۆی لە مێژوویی کوردستان وهەرێمەکەداوە و وتی، " لەهەرێمەکە هیچ هێزێک نەماوەکە هێرشی نەکردبێتە سەرئێمە. کوردی خایین ودواکەوتوو بەدەوڵەتە داگیرکەرەکاندا ڕێکەوتنی سیاسی وسەربازیان کردووە ویەک بەیەکیان هێرشیان کردووەتە سەرپەکەکە. دەوڵەتە پیلانگێڕەکانی هەرێمەکە و هێزە نێودەوڵەتییەکان لەسەرئەسانی بەرژەوەندی خۆیان ڕێکەوتن دەکەن. لەدژی رێبەری ئێمە، لەدژی گەل وحیزبەکەمان گەلەکۆمە دەکەن. دەوڵەتی تورکیا بەناوی'کۆشتنی شاراوە'لەکوردستان بەهەزاران مرۆڤی ئێمەی کوشتووە. نزیکەی ٤هەزارگوندی کاول کرد. سەرتاسەری کوردستانی بۆردوومانکرد. سەرەڕای هەمووئەوهێرشانە پەکەکە وەک چیای جوودی، وەک چیای موونزوور خۆراگرانە لەسەر پێ ماوەتەوە. بە زۆربوونی هێرشەکان لەسەرپەکەکە، هەیبەت وسەری پەکەکە بەرزتردەبێتەوە. سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و گەلەکۆمەیەک. تێکۆشانی پەکەکە وەک ڕووباری دیجلە وفورات هەمووکات ڕێگەی خۆی دەکاتەوە و بۆ مرۆڤایەتی بەردەم لەخرۆشان دایە."
'تێکۆشانی ٤٠سالە بەشەڕ و بەرخۆدانی دەربازبوو'
ئەردال وەبیری هێنایەوە، لەکوردستان وهەرێمەکە پارتییەک نابینیت کە لەدژی ئەوهەموو هێرش، گەلەکۆمە، فرتوفێڵی هێزەکان لەسەرپێی خۆی وەستابێت و خۆراگری کردبێت و وتی، " هەنێ دەلێن پەکەکە چی کردووە، هەتاکوو ئیستا چی بەدەست هێناو؟ ئێمە دەڵێین، لەناو ٤٠سالەی خەباتی پەکەکە چی ماوە کە پەکەکە نەی کردبێت؟ لە بن کام سەرکەوتندا لەکوردستان وتورکیا مۆرکی خۆی لێنەدابێت؟ نەنەیا لە لایەن سیاسی و لەشکەری، لەلایەن کۆمەڵایەتی و فکرییەوە دۆخەکە ئاوەهایە.ئەوانەی کە دەیانەوێت بزانن پەککە چی کردووە، با سەردانی ڕابردووی پەکەکە بکەن. ئەگەر نەیبینن ویژدانیان نییە، ئەوان دەبێت تێبگەن کە کوردستان بۆ پەکەکە چی کردووە،. ئەگەرئەمڕۆکورد لەهەرێمەکە بوونە خاوەن هێزو هەموو جیهان دەیناسێت. ئەوە بەسایەی تێکۆشانی پەکەکەیە."
'ئاشکرایە کە تورکیا چەندە لە پەکەکە دەترسێت '
فەرماندە باهۆزئەرداڵ ئاماژەی بە دوژمنایەتی تورکیا لەدژی گەلی کورد کرد و وتی، :" ئەردۆغان دەچێتە موڵداڤی، پاریس، سوچی باسی پەکەکە دەکات. لەگەل هەرکەسێک کۆدەبێتەوە وباسی پەکەکە دەکات. قسە بۆ بازرگانەکان دەکات، باسی پەکەکە دەکات. لە خەوەکانیدا پەکەکە دەبیبێت. ئەوە نیشان دەدات کە چەندە لە پەکەکە دەترسن. ئەوەی ڕوونی دەکاتەوە کە پەکەکە چەندە بەهێزە. لەهەمان کاتدا نیشان دەدات کە پەکەکە هەتا ئیستا چەند گەورە بووە."
ئەرداڵ ئەوەی هێنایە سەرزمان، هەڵسوکەوتی ئەردۆغان لە کوردستان وەک هەڵسوکەوتی هیتلەرە. ئەرداڵ وتی، " ئەردۆغان هیتلەرێکە لەسەرگەلی کورد. بۆئەوەی سیاسەتەکانی خۆی پێک بهێنێت، ڕێبازی داعشی گرتووەتە بەر. کردەوەکانی ئەردوؤغان وئاکەپە لەکوردستان، کردەوەکانی داعش وهیتلەرنیشان دەدات. دوژمنانی ئێمە هیچ پێوەرێکی مرۆڤایەتی ڕەچاوناکات، نە لە دیالۆگ ونەلە دیپلۆماسی تێدەگات. ئامانجی ئەولەناوبردنی کوردە. هەربۆیە ئێمە دەبێت هیچ کوردێک نزیکی ئەوکوردە خاینانە نەبێتەوە کە دەستیان خستووەتە ناودەستی دوژمن."
' تێکۆشانی پەکەکە رێگە بۆ ئازادی دەکاتەوە'
باهۆزئەرداڵ باسی لەوەکرد کە هێرشەکانی دوژمن چەندە زۆردەبن، هێزو ورەی ئەوان زۆرتردەبێت و وتی، " هەرچەند هێرش بکەن، هەرچەندە هاووڵاتیانی مەدەنی ئەشکەنجەبکەن و بیانخەنە بەندیخانەوە، هەرچەند گەلی ئێمە تیرۆربکەن، هەرچەندە هێرش بکەنە سەرگەریلا هیچکات ناتوانن لەو شەڕەدا سەرکەوتووبن. تێکۆشان وبەرخۆدانی پەکەکە بۆ گەلی کوردستان، تورکیا وگەلانی دیکە بووەتە ڕێگەخۆشکەری گەیییشتن بەئازادی. هۆکاری ئەوەش تێکۆشانی پەکەکەیە. ئەگەر مرۆڤ ئاوڕلەمێژوویی پەکەکە بداتەوە ئەوە بۆی دەردەکەوێت کە ئەم تەڤگەرە هیچکات تێک ناشکێت وبەدڵنیاییەوە سەردەکەوێت."
لەکۆتایی دا باهۆزئەرداڵ دەستنیشانی کرد کە ئەوان لەسەرڕێبازی شەهیدان درێژە بەخەبات بدەن وخەون و ئەوان بەجێ بهێنن.
ک-ش