لە ئامەد، ئێلح و وان چالاکی ئەنجامدران

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید دەستان کوردستان لە سێ شاری کوردستان لەدژی داگیرکەر، جاش و پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەی شەهید دەستان کوردستان لە ئامەد، ئێلح و وان چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لەسەر هێڵی چالاکی خۆیان لەگەڵ گەلەکەیان هێرشی فاشیزم پووچەڵ دەکەنەوە. لە دەوری ڕێبەری دەبنە بازنەیەک لە ئاگر.

بە گرەو و بڕیارێکی گەورەوە هەموو جێگایە دەکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان. بە سەرهەڵدان پیشانی دۆست و دوژمن دەکەن کە ناتوانین ژیانی بێ ڕێبەرایەتی قبوڵ بکەین. بەرەی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنین و بە میراسی ؛ تەسلیمیەت خیانەتە، بەرخۆدان سەرفرازیە' هەموو کاتێک لە بەرەی پێشەوە هێڵی بەرخۆداندا جێ دەگرن."

لەدژی سەرباز، جاش و پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا

یەکینەکانی تٶلە لە ئامەد لە ٢٢ی ئابدا لەسەر رێگای گوندی کەپۆی نێوان فارقین و ئێلح ئۆتۆبوسی زرێپۆشی جاش و سەربازانیان بە چالاکیەک سووتاند.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی چالاکی ئێلح کراوە کە ٢٣ی ئاب ئەنجامدراوە و وترا،"لە پشت نەخۆشخانەی دەوڵەت سەربازێکی دوژمن سزادراوە. دوای چالاکیەکە یەکینەکانمان بە بێ زیان کشاونەتەوە."

یەکینەی تۆڵە باسی چالاکی وانیشی کرد و وتی،"لە ١٦ی ئابدا لەسەر ڕێگای دیموکراسی بۆستانچی پۆلیس بە گازی فرمیسکڕێژ هێرشی کردە سەر پیرۆزباییەکان. یەکینەی خۆپاراستنی ئێمە دەستوەردانی کرد، بە بۆمبی دەستی لەدژی پۆلیس و ئۆتۆمبێڵەکان چالاکی ئەنجامدرا. دوای شەڕێکی درێژ دوژمن کشایەوە.

چالاکیەکان بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵان، ئاڤاڕەش، سارژا ڤەژین و ڕێبەر ئەنجامدراوە کە لە ٢٨ی حوزەیراندا لە ناوچەی شاخێی وان شەهید بوون."

ف.ق