لە ئەنکەرە ٤ کەس دەستگیر کران

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی ئەنکەرەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ٤ کەس دەستگیر کران.

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنیکی لێپرسینەوەدا، کە لە لایەن داواکاری گشتی ئەنکەرەوە بڕیاری لەسەر دراوە، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ. لە چوارچێوەی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا تیمێکی تایبەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنکەرە، هەر یەک لە ئایتەن کارامان هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەرێمە دیمۆکراتییەکان، باهۆز ئاسلانی هونەرمەند و موزیک ژەنی کورد و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی خەلیل و ئیمساعیل کە ناوی تەواویان نەزانراوە، دەستگیر کرد.

بە پێی زانیارییەکان، لێپرسینەوەکە لە چوارچێوەی تۆمەتی "بە ناوی رێکخستن کاریان کردووە" ئەنجامدراوە.

پارێزەران لەگەل بریگرتەکانیان چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە، بەڵام لە بارەی دۆسیەکەیانەوە هیچ زانیارییەکیان بەدەست نەهێناوە.

پارێزەران دەڵێن، بڕیار دراوە دەستگیرکراوەکان لە هەفتەی داهاتوودا رەوانەی دادگا بکرێن.

ز.ش