لە جۆلەمێرگ تیرۆری دەوڵەت: ١٢ کورد دەستگیرکران

دادگای تورک لە ١٣ کەس کە دەستگیرکرابوون، بڕیاری گرتنی بۆ ١٢ کەس لە جۆلەمێرگ دەرکرد.

پۆلیسی تورک لە ناوەندی جۆلەمێرگ و شەمزینان، جۆلەمێرگ و گەڤەر لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لەدژی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) ١٣ کەسی دەستگیرکردبوو.

دەستگیرکراوەکان ئەمڕۆ دادگاییکران. لەو ١٣ کەسە بە تەنها کەسێک بە ناوی هێڤیدار ئەرتونچ ئازادکرا و ١٢ کەسی تر ڕەوانەی زیندانی جۆلەمێرگ کران.

ف.ق