لە جۆلەمێرگ پۆلیسی تورک هەوڵ دەدات ڕێگری لە ڕێپێوانی هەدەپە بکات
بە بڕیاری پارێزگار، پۆلیسی تورک هەوڵ دەدات، ڕێگری لە 'ڕێپێوانی دیموکراسی' هەدەپە بکات کە لە جۆلەمێرگ دەستپێدەکات و شارەکەیان گەمارۆ داوە.
بە بڕیاری پارێزگار، پۆلیسی تورک هەوڵ دەدات، ڕێگری لە 'ڕێپێوانی دیموکراسی' هەدەپە بکات کە لە جۆلەمێرگ دەستپێدەکات و شارەکەیان گەمارۆ داوە.
بەرەی جۆلەمێرگی 'ڕێپێوانی دیموکراسی لەدژی کودەتا' کە لەلایەن هەدەپەوە رێکخراوە کۆبوونەوە. میتحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) سالیحە یڵدز هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە)، سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، جانان یوجە هاوسەرۆکی گشتی سەیەکەپە، بەیجان تاشکڕان یاریدەدەری هاوسەرۆکانی ئەسەپە، ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی و ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، پەرلەمانتاران، ئەندامانی پارتەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپەی جۆلەمێرگ کۆبوونەوە.
شاری جۆلەمێرگ و باڵەخانەی هەدەپە گەمارۆ دران
بەرلە دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە، لە سەرلەبەیانیەوە شارەکە بە تەواوی لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درا. تیمە تایبەتەکان و قەناسبەدەستەکان لە بەرانبەر دەزگاکانی دەوڵەت جێگیرکران. هەروەها لە چوار لای شارەکە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش و هێزی پۆلیسی تورک جێگیرکران.
سانجار دەستپێدەکات
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە باڵەخانەی پارتەکە گەمارۆ دراوە. پۆلیسی تورک کە هەموو کۆڵانەکانی بەرەو باڵەخانەکە داخستووە، ڕێگا نادەن پەرلەمانتاران و ئەنجامانی هەدەپە لە باڵەخانەکە بێنە دەرەوە.
پێشبینیدەکرێت کە سانجار لە باڵەخانەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامبدات و بەم شێوەیە دەست بە ڕێپێوان بکات. پەرلەمانتارانیش لەبەردەم پۆلیسی تورک دروشم دەڵێنەوە.
ف.ق