لە حەفتانین و زاپ هێرشی ئاسمانی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی حەفتانین و زاپیان بۆردومان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی حەفتانین و زاپیان بۆردومان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکان و ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری سوپای تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ٧ی تشرینی یەکەمدا فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی بەکتۆریای هەرێمی حەفتانینیان بۆردومان کرد. ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ کۆنتراکان لە دەوروبەری گوندی ڕووسێی بەکتۆریا دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. دەورەبەری گوندەکەیان سووتاند. ئۆپەڕاسۆنەکە سەرلەئێوارە بە کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان کۆتایی هات.
لە ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٤٥ – ١١:٣٠ لە ناوچەی شەهید شاهینی هەرێمی زاپ فڕۆکە جەنگیەکان دەستیان بە هێرش کرد. بۆردومانەکە زیانی بە هێزەکانمان نەگەیاند."
ف.ق