لە حەفتانین و چەلێ ٨ سەربازی سوپای تورک کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند لە حەفتانین و چەلێ لە چالاکی گەریلاکاندا لانیکەم ٨ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی جالاژی گەریلاکان لە حەفتانین و چەلێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان یەژاستار لە ١٧ی ئابدا کاتژمێر ٠٧:٠٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە خانتوور چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە پەناگاکانی دوژمن وەشێنرا و ٧ سەربازی دوژمن کوژران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ١٧ی ئاب کاتژمیر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری لەسەر گردی شکێرێ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن دا و سەربازێک کوژرا.

هەردوو چالاکیەدە بۆ یادی فەرماندە عەگید گارزان و ٢ فەرماندەکەی سوپای عێراو ئەنجامدراون کە شەهید ببوون."

ف.ق