لە خارپێت بەفر دەبارێت

لە ناوەندی شاری خارپێت کە ٨ رۆژ بەسەر بومەلەرزەکە دا تێپەڕ دەبێت، بەفر دەبارێت.

لە شاری خارپێتی باکوری کوردستان لە هەشتەمین رۆژی بومەلەرزەکەدا کە بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر روویدا، بارینی بەفر دەستی پێکرد. بەرکەتووانی بومەلەرزەکەش بە هۆی نزمبوونەوی پلەی گەرما، لە ناو خێمەکانیاندا سۆپایان داگیرساند و لە کۆڵانەکانشی ئاگر.

بەرکوتووانی بومەلەرزەکەی ٢٤ی ئەم مانگە کە ناوەندەکەی شاری خارپێت بوو، لە ژێر ئەو خێمانەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکان و مانگی سوورەوە دابین کراون، بە هۆی بارینی بەفرەوە و نزمبوونەوەی پلە گەرما، سوپایان هەڵکردووە و خۆیان لە سەرمان دەپارێزن.

ز.ش