لە خانەقین ٤ پۆلیسی عێراق کوژران و ٣ گەنجیش رفێنران
چەتەکانی داعش دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر ناوچەى خانەقین لە باشووری کوردستان و بەو هۆیەوە ٤ پۆلیسی عێراق کوژران. هەروەها لە گوندێکى ئەو ناوچەیەشدا ٣ گەنج رفێنران.
چەتەکانی داعش دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر ناوچەى خانەقین لە باشووری کوردستان و بەو هۆیەوە ٤ پۆلیسی عێراق کوژران. هەروەها لە گوندێکى ئەو ناوچەیەشدا ٣ گەنج رفێنران.
رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، چەتەکانی داعش شەوی رابردوو هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە ناوچەى چوپخانی سەر بە شارۆچکەى داقوق.
شانهى ڕاگهیاندنى ئهمنى عێراق بڵاویکردەوە، لهئاكامى ئەو هێرشەی چەتەکانی داعش ٤ پۆلیس کوژراون و ٤ی دیکەش برینداربوون.
هەر دوێنێ شەو چەتەکانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سەفسانە لە باکووری شارۆچکەى قەرەتەپە و لەو هەڵکوتانەدا چەتەکان ٣ گەنجی گوندەکەیان رفاندووە و هاووڵاتییەکیشیان بریندار کردووە.
ژ.ت