لە دهێ تاوەکو حەفتانین؛ ئەو هێڵەى لە بن نایەت و تێکناشکێت
بەرفین نورهەق یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار رایگەیاند، هێڵی قارەمانی کە لە کەسایەتیی فەرماندە عەگیددا دەرکەوت و لە دهێ تاوەکو حەفتانین هێشتا قارەمان دەئافرێنێت.
بەرفین نورهەق یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار رایگەیاند، هێڵی قارەمانی کە لە کەسایەتیی فەرماندە عەگیددا دەرکەوت و لە دهێ تاوەکو حەفتانین هێشتا قارەمان دەئافرێنێت.
بەرفین نورهەق یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار شیکاریی بۆ کەسایەتیی فەرماندە مەعسوم کۆرکماز (عەگید) و رۆڵی مێژوویی لە هاوڕێیەتیی لەگەڵ ژنان لە تێکۆشانی گەریلایەتیدا کرد.
نورهەق رایگەیاند، هەڵوێستی فەرماندە عەگید لە کوردستان هێڵێکى شۆڕشگێڕیی ئافراند، دەبێت ئەوە وەک هێڵی قارەمانی لە کوردستان شیکاریی بۆ بکرێت. راشیگەیاند "پێشەنگی و بەرخودانیی هەڤاڵ عەگید، بەردەوامیی رۆح و ورەی بەرخودانی کەمال پیر، حەقی قەرار و خەیری دورموشەکانە. هێڵی قارەمانیی پەکەکە بە هەڵوێست، بەشداربوون و ئازایەتی خۆی گەورە و قوڵ و بەرفراوان کرد و تۆوی قارەمانیی لە کوردستان چاند".
پەیوەندیی هاوڕێیانە
نورهەق ئەوەشی راگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو هەڵوێستە قارەمانییە فەرماندە عەگیدە، پەیوەندییەکی بەهێز و هاوڕێیانەى لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا هەبوو و وتی "هاوڕێیەتیی ئاپۆیی، کە لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا بونیاتنرابوو بە هەڤاڵ عەگید بەردەوامیی پێدرا و هێز و دڵسۆزییەکی زۆر گەورەی ئافراند. ئەوەى هەڤاڵ عەگید هێزی لێ وەردەگرێت، ئەو کولتورى هاوڕێیەتییە بوو".
هێڵی ئازادی
نورهەق باسی ئەوەیکرد، هەڵسوکەوت و رەفتاری لەگەڵ هەڤاڵە ژنەکان لە چوارچێوەی هێڵی ئازادیی ژن بوو، کە رێبەری گەلی کورد ئۆجالان دیاریی کردبوو و لەو بوارەدا زۆر هەوڵی دا و وتی "هەر ئەو کاتە لەوە تێگەیشتبوو، کە هەڤاڵانی ژن دەتوانن لەو چیایانەدا شەڕ بکەن و ببنە سوپا و بەو بڕوایەوە دەجوڵایەوە. ئافراندنی کەسایەتیی سەرکەوتوانە و فەرماندەییەکەی پەیوەندیی بە ئاستی پەیوەندیی هەڤاڵانەی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن هەیە. ئەو هەڵسوکەوت و نزیکایەتییە ئەمڕۆ بووەتە هێزێک کە رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبێت".
لە دهێ تاوەکو حەفتانین
نورهەق ئاماژەى بەوەکرد، هەموو کەس تامەزرۆی ئەوەیە، کە گەریلا چۆن لە دژی ئەو هەموو هێرشە قورسانەی داگیرکەران بەرخودان و بەرەنگاری دەکات و لەو بارەیەوە باسی لە چاوگەکان و بناغەکانی بەرخودانی مێژوویی حەفتانین کرد و وتی "هۆکاری ئەو بەرخودانەی گەریلا ئەوەیە، کە لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هێز وەردەگرێت. ئەوە ئیرادەیەکی لەو جۆرە بە مرۆڤ دەدات، کە بەهیچ تێکناشکێت و لە بن نایەت. هەروەها بۆ میراتیی هەڤاڵ عەگید دەگەڕێتەوە، کە لە سەنگەرەکانی شەڕی گەریلایدا بۆی بەجێهێشتوین. گەریلا لەسەر ئەو میراتە بەرەو پێش دەڕوات. یەکێک لە نمونەکانی ئەمدواییە لە کەسایەتیی هەڤاڵان ئەسمەر، نوجان و رۆستەم دا خۆی بەرجەستە کرد، کە لە حەفتانین بەرخودانیان کرد و شەهید بوون. هێڵی قارەمانی، کە لە کەسایەتیی عەگیددا هاتە گۆڕێ لە دهێ تاوەکو حەفتانین هێشتا قارەمان دەئافرێنێت".
ژ.ت