لە زاخۆ خۆپێشاندان دەستی پێکرد

لەدژی ڕێگە پێدانی هاتنی ئۆتۆمبیلی تورکیا بۆ ناو باشوری کوردستان هاوڵاتیانی زاخۆ خۆپێشاندانیان دەستپێکرد.

هاوڵاتیانی لە زاخۆ لە دژی هاتنی ئۆتۆمبیلی تورکیا بۆ ناوخاکی باشوری کوردستان ڕێگە گرتن لە چونی ئۆتۆمبیلی باشوری کوردستان بۆ چوون بۆ تورکیا، دەستیان بە  خۆپێشاندان کرد  لە ئیستادا خۆپێشاندەران بەرو دەرگای ئیبراهیم خەلیل بەرێگاوەن.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی خۆپێشاندەران بڵاوە پێبکات هێزیکی زۆری ناردۆتە ناوچەکە، بەڵام خۆپێشاندەران  مەیدان چۆڵناکەن ڕێگای سەرەکی  دەرگای سنوری ئیبراهیل خەلیل- زاخۆیان گرتوە.

ڕ.ح