لە سێرت چالاکی سابۆتاژ و لە حەفتانین ٥ سەرباز سزادران
لە چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلادا لە حەفتانین ٥ سەرباز سزادران، ٢ سەنگەر وێرانکران و چەکێکی ئەی٤ی قورسیش لەناوبرا. لە سێرتیش لەدژی ئۆتۆمبێڵی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلادا لە حەفتانین ٥ سەرباز سزادران، ٢ سەنگەر وێرانکران و چەکێکی ئەی٤ی قورسیش لەناوبرا. لە سێرتیش لەدژی ئۆتۆمبێڵی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان ٤ی ئاب لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. زانیاری فراوان لەو بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان کاتژمێر ١٧:٣٠ لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید ئاداری چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.
هێزەکانمان کاتژمیر ١٨:٥٥ لە خانتوور لەدژی داگیرکەران کە لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و لە ئەنجامدا ٢ سەنگەر ڕووخێنران و چەکێکی ئەی٤ی قورسیش تێکشکێنرا. و بە گشتی ٤ سەرباز سزادران. ئەم چالاکیە لە تۆڵەی ئەو مەدەنیانە ئەنجامدرا کە ٢٦ی تەموز لە بامەرنێ شەهیدکران.
لە سێرت چالاکی سابۆتاژ
٤ی ئاب کاتژمێر ١:١٠ هێزەکانمان لە سێرت لەدژی ئۆتۆمبێڵی سوپای داگیرکەری تورک کە لە قەڕەقۆلی ئەبرۆوە بۆ ناوچەی هانا دەچوو، هەڤاڵان چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا گورزێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوت و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."
ف.ق