لە فیلیپین بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا

لە ناوەندی فیلیپین بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٦.٦ ڕوویدا. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، کەسێک بەهۆی گیانی لەدەستداوە.

بە پێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریکی، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٨:٠٣ لە دورگەی ماسباتا و ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە.

بەرپرسێکی شاری جاتانگان کە دانیشتووانەکەی ٥٠ هەزار کەسە و چەند کیلۆمەترێک لە ناوەندی بوومەلەرزەکەوە دوورە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز بووە و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و باڵەخانەکان کەوتووە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، کەسێک گیانی لەدەستداوە و پڕۆسەی گەڕان و پشکنینیش بەردەوامە.

مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووش لەو وڵاتە بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٦.٨ ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدابوو و بە دەیان کەسیش بریندارببوون.

ف.ق