لە لیجە 'قەدەغەی هاتووچۆ' راگەیاندرا
دەوڵەتی تورکیا لە ١١کەڕەک و گوندی لیجە قەدەغەى هاتوچۆی لە دژى هاووڵاتییان راگەیاند. سوپای تورکیا دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لەناوچەکەدا دەستپێکردووە.
دەوڵەتی تورکیا لە ١١کەڕەک و گوندی لیجە قەدەغەى هاتوچۆی لە دژى هاووڵاتییان راگەیاند. سوپای تورکیا دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لەناوچەکەدا دەستپێکردووە.
گوشار و زۆردارییەکانی رژێمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ سەرکوردستان بەردەوامن. ئەو رژێمەی کە بە "هەڵگرتنی باری نا ئاسایی" کۆمەڵگای فریودات ئێستا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیى توند و رەقدا دەستیکردووە بە بەڕێوەبردنى توندوتیژانە.
ئەو شوێنانەی کە هاتووچۆیان تێدا قەدەغەکراوە بریتین لە گەڕەکەکانی بایلەری، بەهارلەر، یاپراکوی و یانلۆجە و گوندەکانی یەشەبرووچ،مەحمەدەل، ساقلەک، گونەن، حەمزەبەی وکووموومیرزا، هەموو جۆرە جموجوڵ وهاتووچۆیەکى لە هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە قەدەغەکراوە.
دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، یەکینەکانی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لەناوچەکەدا دەستپێکردووە.
ک-ش