لە ناوچەی بسمل بە بومبی فرمێسکرێژ هێرش کرایە سەر ئەندامانی هەدەپە

لە ناوچەی بسمل هێزەکانی پۆلیسی تورک بە بومبی فرمێسکرێژ هێرشیان کردە سەر ئەندامانی هەدەپە کە بۆ ئەنجامدانی 'رێپێوانی دیمۆکراسی' لەوێ گرد ببوونەوە.

لە ناوچەی بسملی ئامەدیش 'رێپێوانی دیمۆکراسی'ی هەدەپە رووبەرووی رێگری هێزەکانی پۆلیسی رژێمی ئاکەپە بوونەوە و بە بۆمبی فرمێسکڕێژ هێرش کرایە سەریان.

لە ناو گردبوونەوەکەدا، هەر یەک لە میدهات سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپەش ئامادە بوون.

ز.ش