لە هەولێر ٨١ رۆژە مانگرتن بەردەوامە و دۆخی تەندروستیى ناسر یاگز ناجێگیرە
٨١ ڕۆژە لە باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن بەردەوامە.
٨١ ڕۆژە لە باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن بەردەوامە.
ئەمڕۆ گروپی ٤١ یەکەمین لە نوێنەراتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستیان بە مانگرتن کرد، ئەمە لە کاتێکدایە ئەندامی نوێنەرایتیەکە، ناسر یاگزی ماوەی ٨١ ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
بە ناوی گروپی ٤١هەمین مزگین ئاری وتی: "ئێمە لە نوێنەرایەتیی هەدەپە، ماوەی ٨١ ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردن بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین لە مانگرتنەکەمان. هەڤاڵمان ناسر یاگز ماوەی ٨١ رۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە".
هەروەها مزگین ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا قۆناغێکی باش هاتووەتە پێش بۆئەوەی گەلی کورد بتوانێت بۆ دۆزە ڕەواکەی یەك دەنگ بێت.
هەر لە درێژەی لێدوانەکەی دا مزگین ئاری داوای لە هەموو کۆمەڵگای باشووری کوردستان کرد، کە پشتیوانی لە مانگرتنی دژی گۆشەگیری بکەن، کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گبوڤەن دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە و بەردەوام گروپی جیاواز سەردانی نوێنەرایەتییەکەیان دەکەن پشگیری لەو چالاکییە مەدەنییە دەکەن، بەڵام پێویستە پارت و لایەنەی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پشتیوانیکردن لەم مانگرتنە بە ئەرکی سەرەکیی خۆیان بزانن و پێشەنگایەتیش بکەن.
ر.م