لە ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا

پارێزگارى جۆلەمێرگ رایگەیاند، ٣٠ ناوچەى سەر بە ناوەندى شارى جۆلەمێرگ، کراون بە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکى هاووڵاتیانى ئەو ناوچانە قەدەغە دەکرێن.

 

پارێزگارى تورکیا لە جۆلەمێرگ، بە پاساوى دۆخى ئەمنی لە ٣٠ ناوچەى سەر بە شارى جۆلەمێرگ قەدەغەى هاتووچۆى راگەیاند.

ئەو ٣٠ ناوچەیە سەر بە ناوەندى جۆلەمێرگ، چەلێ، شەمزینان و گەڤەر-ن و لەلایەن پارێزگارى تورکیاوە کراون بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" و قەدەغەکارییەکە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لە هاووڵاتیانى ئەو ناوچانە قەدەغە دەکرێن و رێگایان پێنادرێت هاتوچۆ بکەن.

ر.م