لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسیدا پەدەکە ھەڵۆ سامی دەستگیرکرد

پاکتاوە سیاسیەکانی پەدەکە بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەدا ھەڵۆ سامی چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکرا.

تا دێت پاکتاوی سیاسی پەدەکە لە دژی چالاکوانان و بیروڕا جیاوازەکان فراوان دەبێت، ئێوارەی ئەمرۆ پۆلیسی پەدەکە لە ناو شاری ھەولێرلە پێش قەڵای ئەو شارە ھەڵۆ سامی چالاکوانی مەدنیان دەستگیرکرد لە کاتێکدا کە سەرقاڵی خوێندەوەی شعر و پەخشان بوو کە دەیوێست ھەستی خۆی دەرببڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ٦-ی ئەم مانگە ھەر لە چوارچێوەی ھەڵمەتە سیاسیەکانی پەدەکەدا دایکی ھەڵۆ سامی کە تەمەنی ٦٥ ساڵە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرا و تا ئیستا لە زیندانی پەدەکەدایە.

ف.ق